برایەكی كاوە گەرمیانی: زیندانییەكە پێیوتین دوو بەرپرسی باڵای یەكێتی لەپشت تیرۆركردنی كاوە گەرمیانییەوەن
04:00 - 05/12/2021
"زه‌مه‌ن"
فۆتۆ: سه‌لام عومه‌ر
كاروان ئەحمەد برای رۆژنامه‌نوسی
تیرۆركرا‌و، كاوە گەرمیانی، له زمانی ئه‌و كه‌سه‌ی به تۆمه‌تی كوشتنی كاوه له
زیندانه‌وه، ئاشكرایكرد كه دوو به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی له پشت تیرۆركردنه‌كه‌وه‌ن.
كاروان ئەحمەد، ئه‌مڕۆ
له هه‌شته‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی براكه‌یدا قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد‌و وتی: ئەو
كەسەی لەسەر تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی دەستگیركراوە نزیكەی مانگێك دەبێت لە
زیندانەوە پەیوەندی پێوەكردین كە دان بەهەموو شتێك‌دا بنێت كە بڵێت كێ لە پشت
تیرۆركردنی كاوە گەرمیانیەوە.
كاروان ئه‌حمه‌د، وتی:
كه زیندانیه‌كه پێی وتین دوو بەرپرسی باڵای یەكێتی دەستیان لە پشت تیرۆركردنی
كاوە گەرمیانیەوەن و ئەو شەوەی كاوە گەرمیانی تیرۆركردوە كەسێكی تریشی لەگەڵ بووە
بەڵام ئەو ئێستا لە ژیاندا نەماوە .
كاروانی وتیشی: ئەو
كەسەی ئێستا لە زیندانە پێی وتین بە دەقیقی كێ لە پشت تیرۆركردنی كاوە
گەرمیانیەوەیە وتی دێم لە دادگا هەموو شتێك ئیعلان دەكەم ئێمەش وتمان وەرە دادگا‌و
پشتیوانیت دەكەین، بەڵام دواتر پەشیمان بووەوە.
كاوه گه‌رمیانی، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ
و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاوێنه، شه‌وی 5/12 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن چه‌ند
چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆركرا.