وەزیرى پێشمەرگە هۆشدارى دەدات
02:43 - 05/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وه‌زیری پێشمه‌رگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هۆشداری ده‌دات کە مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر
هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه باشتر ئاماده‌بێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ئه‌مڕۆ یەکشەممە سه‌ردانی ئه‌و خێزانه‌ی كرد كه له هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی
داعش بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری مه‌خمور سێ كوڕیان شه‌هیدبون.
وەزیرى پێشمەرگە رایگەیاند، "ئه‌و ئازاره‌ی
كه ئه‌و خێزانه بینیویانه ئازاری هه‌مو تاكێكی نیشتیمانپه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته‌یه،
ئازاره له دڵ و ده‌رونی هه‌مو پێشمه‌رگه‌كانی كوردستاندا، هاتین دڵنیایان بكه‌ینه‌وه
كه خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه به‌فیڕۆ ناڕوات و هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه و به سه‌دهێنده
تۆڵه له داعش ده‌كاته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه كه ده‌رفه‌تێكیان بۆ هه‌ڵكه‌وتبو
ئه‌م خێزانه به‌وپه‌ڕی فیداكاریه‌وه توانیان به‌رگری له خۆیان و گونده‌كه‌یان
بكه‌م، داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م باڵاترین نیشانه‌ی
ئازایه‌تی به‌م خێزانه ببه‌خشرێت".
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی شاندی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌و كۆبونه‌وانه به‌شێكه
له هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كه هه‌ماهه‌نگیه‌كی
دروست و پێویست له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ت به داعش نه‌ده‌ین،
كه زۆر ده‌مێكه ده‌رفه‌تێكی ئاڵتونی بۆ هه‌ڵكه‌وتوه كه به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستییه‌وه
تواناكانی كۆده‌كاته‌وه و رۆژ له دوای رۆژیش به‌هێزبونی داعش مه‌ترسیه له‌سه‌ر
گه‌لی عێراق و هاوڵاتیان كه نزیكن له‌وناوچانه".
وتیشى، "له‌گه‌ڵ سوپای عێراق گه‌یشتوینه‌ته
رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئومێدمان وایه نه‌ك سنورێكی دیاریكراو بۆ داعش دابنرێت،
به‌ڵكو به‌ته‌وازی بنه‌بڕی بكه‌ین، ئێمه ده‌مێكه هاوارمانه و داوامانكردوه له
هاوپه‌یمانان به‌ڵام سوپای عێراق خه‌مسارد بوه و هه‌مو ئه‌وانه‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كان
شه‌هیدبون به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوپای عێراق چونكه خه‌مسارد بوه
له‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌و ناوچانه پڕبكرێته‌وه و ئۆپه‌راسینۆنی هاوبه‌ش بكرێت و نه‌یه‌ڵین
داعش به‌و ئازادیه له هه‌ركوێیه‌ك ویستی چالاكی بكات".
وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان و فه‌رمانده‌كانی ده‌ستكراوه‌ن و چاوتیژن و تاكنیكی نوێیان هه‌یه به‌باشترین
شێوه هه‌م خۆیان و هه‌م سه‌نگه‌ره‌كانیان رێك ده‌خه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له
چالاكیه تیرۆریستیه‌كانی داعش بگرن، هه‌ر چاوه‌ڕانیه‌ك به‌رامبه‌ر به داعش چاوه‌ڕوانییه‌كی
سلبیه، واتا به‌رگری پێشمه‌رگه به‌رگریه‌كی مردوه بۆیه هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستكراوه‌یه
له هه‌رشوێنێك بێت و به پلانێكی سه‌ركه‌وتو نایه‌ڵێت داعش به‌وشێوه‌یه له كوێ
ویستی چالاكی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات.
شۆڕش ئیسماعیل جەختیشیکردەوە، "مه‌ترسییه‌كانی
له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه بۆیه ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه باشتر ئاماده‌بێت
و باشتر خۆی رێكبخات، به پشتیوانی خوا و خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌م
وڵاته له مه‌ترسییه‌كان پارێزراو ده‌بێت".