قوباد تاڵەبانى پەیامێکى لەبارەى کوشتنى نەقیب محەمەد بڵاوکردەوە
01:42 - 05/12/2021
زەمەن_سلێمانى
جێگری سەرۆك وەزیرانی ههرێمی كوردستان لەپەیامێكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری
نەقیب محەمەد لهتیف دەكات و داوا دەکات بکوژەکەى رادەستى دادگا بکرێت.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی
بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژی ژنان لە کرا و بەهۆیەوە نەقیبێکی پۆلیس بەناوی (محەممەد
لەتیف) کوژرا و چەند پۆلیسێکی دیکەش برینداربوون.
لهسهر ئهو روداوه، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی
كوردستان له پهیامهكهیدا داوایكرد ئهنجامدهرانی روداوهكهی تانجهرۆ رادهستی
دادگا بكرێت تا به سزای خۆیان بگهن.
لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانى ستایشى هێزە ئەمنییەکان دەکات و دەڵێت، پیاوانی
پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەی بەجێی دەگەیەنن لەپاراستنی
ئارامی و جیبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هەرئەوانیش یەکەم وێستگەی
پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان و هەڵسوکەوتە چەوتەکان.
دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:
بەداخێکی زۆرەوە شەوی 4ی دیسەمبەری 2021، لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی
خۆیاندا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی توندوتیژی دژی ئافرەتان و
خێزان توشی رووداوێکی تەقەکردن بوون و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب گیانی سپارد
و سێ کارمەندی تریش برینداربوون.
لەکاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێ و ئازیزانی نەقیبی کۆچکردوو
(محەممەد لەتیف عەبدولکەریم) دەکەم و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارانی تری ئەو
رووداوە دەخوازم، داواکارم لەدەزگا ئەمنییەکان بکەری ئەو رووداوە رادەستی دادگای
بکەن بۆئەوەی بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.
هاوکات پەرۆشیمان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەم هەرێمەدا دووپات دەکەینەوە و راشیدەگەیەنین
کە؛ پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەی بەجێی دەگەیەنن لەپاراستنی
ئارامی و جیبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هەرئەوانیش یەکەم وێستگەی
پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان و هەڵسوکەوتە چەوتەکان.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران