وەزارەتى دارایی بڕیارێکى نوێى دەرکرد
01:32 - 05/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی
هەرێم رایگەیاند، بۆ هه‌ر زیادكردن و گۆڕانكارییه‌ك له پێشینه‌ی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كان
و فه‌رمانگه‌كاندا له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیردایه به‌پێی پێویستی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
5/12/2021، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری دوو نووسراوی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له
نووسراوى یه‌كه‌مدا ئاماژه به‌وه دراوه، پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران
ژماره 1169 له 1/7/2020، بڕگه‌ی دووه‌م و خاڵی 1 و ئاماژه به كۆنووسی لیژنه‌ی
ده‌ركردن و پێداچوونه‌وه به ڕێنماییه داراییه‌كان ژماره 42، له 2/11/2021، بڕیارمان
دا به:
1- بۆ
هه‌ر زیادكردن و گۆڕانكارییه‌ك له پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان
و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و
ئابووری دایه به‌پێی پێویستییان.
2- كار
به هیچ ڕێنماییه‌كی تر ناكرێ تایبه‌ت به بابه‌تی سه‌ره‌وه
3- ئه‌م
ڕێنماییه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی
وه‌قائیعی كوردستان.
وه‌زاره‌تى دارایی
له نووسراوى دووه‌مدا ئاماژەى بەوەکردووە، پاڵپشت به نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ژماره 10173 له 29/8/2021، بڕیارمان دا به ڕاگرتنی گشتاندمان ژماره 7ـی ساڵی
2021 كه پاڵپشته به نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 2874 له 7/3/2021
تا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به فه‌رمی وه‌ڵامی نووسراومان به 9950 له 16/11/2021
ده‌داته‌وه تایبه‌ت به ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر گشتاندمان ژماره 7ـی ساڵی 2021 كه
تایبه‌تیه به لێكه‌وته‌كانی په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه.
