ميدياى یەکێتى: بافڵ تاڵەبانى چارەسەری گرفتی خوێندكاران دەكات
12:26 - 05/12/2021
زەمەن_سلێمانى
میدیاى یەکێتى رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی
خوێندكاران لەگەڵ نوێنەری زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری سلێمانی و كەركوك و هەڵەبحە
كۆدەبێتەوە .
میدیاى یەکێتى دەڵێت، بافڵ جەلال
تاڵەبانی لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی
نیشتیمانی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم
كۆدەبێتەوە بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی داواكارییەكانیانی خوێندكاران و هاوكاریكردنیان
لە چارەسەركردنی گرفتەكانیان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی
سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە و شارەزوور و كەلار و كفری و خانەقین و رانییە و قەڵادزێ
و كۆیە و چەمچەماڵ و سەیدسادق و چوارتا و دوكان و دەربەندیخان بەشداری كۆبوونەوەكە
دەكەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ خۆپیشاندانى خوێندکاران بۆ داواکردنى مافەکانیان بە تایبەت گەڕاندنەوەى دەرماڵە، لە زۆربەى زانکۆکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین دەستى پێکردەوە.