وەزارەت لەبارەى کەمبوونەوەى کارەبا رونکردنەوە دەدات
10:22 - 05/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، بەهۆى هاتنى شەپۆلێکى سەرما و سۆڵە
پێدانى کارەبا کەمبووەتەوە و هەوڵدەدەن دۆخى کارەبا باشتر بکەن.
وەزارەتی کارەباى
هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هاووڵاتیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی
هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی
پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە. لە کاتێکدا ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا 2800 مێگاواتە.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات
دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە
و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.