تەرمى کەسێک لەسەر شەقامێکى هەولێر دۆزرایەوە
10:18 - 05/12/2021
زەمەن_پشتیوان جەمال
بەیانى ئەمڕۆ، تەرمى کەسێک لەسەر شەقامی جوت سایدی لاوان لە شاری ھەولێر
دۆزرایەوە و هێزەکانى پۆلیسى چونەتە شوێنى روداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە.
پەیامنێرى
"زەمەن" لە هەولێر رایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانى پۆلیس
ئاگادارکراونەتەوە لە بونى تەرمێک لەسەر شەقامی جوت سایدی لاوان و تیمەکانی بەڵگە
و تاوان و پۆلیس و ئاسایشی ھەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەى
بەوەشکرد، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە و پشکنینی بەڵگەو تاوان بۆ تەرمەکە ئەنجامدراوە،
بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری ھەولێر کراوە.
پەیامنێرى
"زەمەن" وتیشى، ژمارەیەک کامێری چاودێری لەسەر شەقامەکە ھەن تیمەکانی
ئاسایش و پۆلیس بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کامێراکانیان بردووە.
بەپێی زانیارییەکانی "زەمەن" کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٣٩ ساڵ کە لە بنەڕەتدا عەرەبە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە.