ئەمڕۆ و سبەى مووچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
09:49 - 05/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنى مووچە و ئەمڕۆ و سبەى مووچەى دوو
شوێن دابەشدەکرێت.
بەپێى خشتەى
دابەشکردنى مووچە کە وەزارەتى دارایی ئاڕاستەى گەنجینەکانى کردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە
5-12-2021 دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی وەزارەتی پەروەردە بێ لێبڕین بەردەوام دەبێت
و سبه‌ی دوو شەممە 6-11-2021 مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.".
ئەوە لە کاتیکدایە، بەهۆی نەگەیشتنی
200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە سستی بەرێوەدەچێت
و بڕیاریشە دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم پرۆسەكە خێراتر بكرێت.
پێشتر جوتیار
عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند بوو، تا ئێستا داهاتی هه‌رێم به بێ ئه‌و
بڕه‌ی كه به‌غدا ده‌ینرێت، ناتوانرێت ته‌مویلی ته‌واوه‌تی مووچه بكرێت، بۆیه
حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی
مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت و دوا نه‌كه‌وێت.
مانگی رابردوو،
به‌هۆی دواكه‌وتنی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەى به‌غدا، دابه‌شكردنی مووچه به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چوو،
له‌دوای گه‌یشتنی پاره‌كه، دابه‌شكردنی مووچه خێرا كرا و له چه‌ند رۆژێكدا
مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دابه‌شكرا كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو.