ژنێک لەلایەن براکانییەوە کوژرا
09:15 - 05/12/2021
زەمەن_رۆژهەڵاتى کوردستان
ژنێکی گەنجی خەڵکی
گوندێکی سەر بە شاری سنە "بە پاساوی نامووس و شەرەف" لەلایەن براکانیەوە
کوژرا.
ڕێکخراوی مافی
مرۆڤی هەنگاو لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی رابردوو، ژنێکی لاو بە
ناوی سەحەر مورادی تەمەن ٣٣ ساڵ لەلایەن براکانییەوە بە ناوەکانی حەمید و ئومید
مورادی لە گوندی باوەڕێز سەر بە شاری سنە بە چەقۆ کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی
ئاگادار، سەحەر مورادی کە دایکی دوو منداڵ بووە و هاوژینەکەی بە ناوی حەیدەر ڕەزایی
دوو ساڵ پێش مردووە، بە بیانووی ئەوەی کە لەگەڵ پیاوێک پەیوەندی هەبووە لەلایەن
براکانیەوە بە چەقۆ کوژراوە.