ئەمڕۆ نەوت لەم شوێنە دابەشدەکرێت
09:12 - 05/12/2021
زەمەن_هەڵەبجە
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە
هاووڵاتیانی دانیشتووی ناحیەی خورماڵ ئاگاداردەكاتەوە، ئەمڕۆ نەوتی سپی لە ناوچەكەیان
دابەش دەكرێت.
لیژنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند،
"ئاگاداری هاووڵاتیانی ناحیەی خورماڵ دەكەینەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی
2021، نەوت دابەش دەكرێت بەسەر هاووڵاتیانی ناحیەکەدا."
ئەو نەوتەى دابەشدەکرێت، بۆ هەر بەرمیلێک
بڕى ٥٥ هەزار دینار وەردەگیرێت، پێشتریش وتەبێژى حکومەتى هەرێگەیاند، حکومەت نەوتەکەى
بە سێ هێندەى ئەو پارەیە کڕیوە کە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە چەند جارێک وتەبێژی حکومەتی هەرێم و وەزیری
سامانە سروشتییەکان ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما هەر ماڵێک
بەرمیلێک نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دابەشکردنی نەوت
بەشێوەیەکی خاو بەڕێوە دەچێت.