نرخ نەوت رووى لە دابەزین کرد
08:53 - 05/12/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، له‌گه‌ڵ
كردنه‌وه‌ی بازاڕدا رێژه‌یه‌ك دابه‌زی و بۆ خواروی 70 مامەڵەى پێوەدەکرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك
نه‌وتی برێنت به 69 دۆلار‌و 91 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 66 دۆلار و 27 سەنتە،
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ هه‌ینی له‌سه‌رو 71 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
شاره‌زایانی ئابوری پێیانوایه هۆکارى دابەزینى
نرخى نەوت لە چەند رۆژى رابردودا بەو خێراییە بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی جۆرێکى نوێى کۆرنا
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لە ئەفەریقا ده‌ركه‌وتووه‌و له‌زۆرێك له‌وڵاتانی ئاسیا‌و ئه‌وروپاش
بڕوبۆتهوه، هاوکات بونى یەدەگێکى زۆر و خستنەڕوى نەوت بۆ بازاڕەکان زۆرە، ئەوە سەرەڕاى
رێککەوتنى هەریەک لە ئەمەریکا و چین لەگەڵ چەند وڵاتێک بۆ دابەزینى نرخى نەوت.
له رۆژی 27ی 10ی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی
برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت،
ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو
ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی،
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران
هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت
دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی
پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.