728 کوردستان

لە سلێمانی ئەفسەرێک کوژراو دوو پۆلیسیش بریندار بوون

10:36 - 04/12/2021

زەمەن- پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو مەفرەزەیەكی پۆلیسی توندوتیژی خێزانی لە سلێمانی ویستویانە تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن، بەڵام لەو كاتەدا رووبەڕوبوونەوە روویداوە و بەو هۆیەوە نەقیبێك كوژراوە و دوو پۆلیسیش برینداربوون.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە "زەمەن"ی راگەیاند، ئەمشەو مەفرەزەیەكی توندوتیژی خێزانی لەسلێمانی ویستویانە لە ناوچەی تانجەرۆ، تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن، بەڵام لەو كاتەدا رووبەڕووبوونەوە روویداوە و بەو هۆیەوە ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب كوژراوە و دوو پۆلیسیش برینداربوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا نازانرێت ئایا لەلایەن تۆمەتبارەكە یان خەڵكی دیكەوە تەقە لەو مەفرەزەیە كراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن