نرخی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له گه‌راجه‌كانی سلێمانی دیاریكرا
06:05 - 04/12/2021
"زه‌مه‌ن"
دیار جه‌مال، ئه‌ندامی لیژنه‌ی
باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ڕاگه‌یاند، له شاری سلێمانی سێ جۆر گه‌ڕاج هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌و
نرخێكیان بۆ دیاریكراوه.
نرخه‌كانیان به‌م جۆره‌یه:
- جۆری A: ئه‌و پاركانه‌یه
كه چه‌و ڕێژ یان خۆڵن، بۆ 5 كاتژمێر هه‌زار دیناره.
- جۆری B: ئه‌و پاركانه‌ی
كۆنكرێت یان قیرن‌و چه‌رداغیان هه‌یه بۆ 5 كاتژمێر 1250 دیناره.
- جۆریC : ئه‌وپاركانه‌ی له‌باڵه‌خانه‌و
بیناكاندان‌و داخراون بۆ 5 كاتژمێر 1500 دیناره.
دیار جه‌مال، وتی: بۆ هه‌ر
جۆرێكیشان ئه‌گه‌ر له 5 كاتژمێر زیاتر بوو، ئه‌وا خاوه‌ن گه‌ڕاجه‌كه بڕیار ده‌دات
چ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌وان ڕێگه پێدراون تاوه‌كو دوو ئه‌وه‌نده‌ی
پاره‌كه وه‌ربگرن.
مه‌رجه هه‌موو گه‌ڕاجێك مۆڵه‌تی هه‌بێت‌و
كامێرای چاودێری تێدا بێت‌و تابلۆی هه‌بێت‌و نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر تابلۆكه نوسرابێت‌و
سیاجی هه‌بێت‌و هه‌روه‌ها ته‌والێتی تێدابێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی
كه‌متر ئۆتۆمبێل ڕابگیرێت هه‌ر هه‌مان نرخه (دیار جه‌مال) ڕونیكرده‌وه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌لكترۆنی پێشكه‌وتوو نییه له گه‌راجه‌كاندا تاوه‌كو كاتی
هاتن‌و چونی ئۆتۆمبێله‌كان دیاریبكات، بۆیه ناتواندرێت كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ی
لێبسه‌ندرێت كه دیاریكراوه.
سه‌باره‌ت به‌و گه‌ڕاجانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی
گه‌ڕاج سه‌یاره ڕاده‌گرن‌و پاره‌ش له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن وتی "ئه‌وه سه‌رپێچییه‌و
خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانێت سكاڵا بكات له‌خاوه‌ن گه‌ڕاجه‌كه‌و ئێمه‌ش
ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
وتیشی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك كێشه‌ی هه‌بێت
ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی (07708677777) یاخود ژماره (100) ی (JCC)ه‌وه په‌یوه‌ندی
بكات، یان سه‌ردانی قائیمقامییه‌ت بكات‌و سكاڵا بنوسێت.
له‌باره‌ی بڕی سه‌رپێچییه‌كانیشه‌وه
دیار جه‌مال ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی
ڕایگه‌یاند، بۆ جاری یه‌كه‌م بڕی 250 هه‌زار دیناره‌و له‌جاری دووه‌مدا بڕی 500
هه‌زار دیناره، بۆ جاری سێیه‌م داخستنی گه‌ڕاجه‌كه‌یه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ‌و ئه‌گه‌ریش
دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامبوو له‌سه‌رپێچیكردن ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێده‌سه‌ندرێته‌وه.
سه‌رچاوه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی