دوای سێ مانگ هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی كۆرۆناوه هات
05:15 - 04/12/2021
"زه‌مه‌ن"
تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان رووی
له كه‌مبونه‌وه كردووه، وەزیری تەندروستی
ده‌ڵێت، لەماوەی 24 کاتژمێری
ڕابردوودا کەمترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆڕۆنا تۆمار کراوە.
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێژەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکاریەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی كۆرۆنا.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی لەسەر دۆخی كۆرۆنا بڵاوكردەوە رایگەیاند: دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێیەمی کۆڕۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار، کەمترین رێژە و ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدا تۆمارکراوە لەماوە (24) کاتژمێری رابردوو.
دەڵێت: تەمەنی (12) ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێ دەدەین، هەندێک بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی (12) ساڵی ڤاکسین کردووە کە جێگای دەستخۆشییە و بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە باری جێبەجێکردن.
رێنمایش دەدات، ئەو هاوڵاتیانەی تائێستا خۆیان و خانەوادەیان ڤاکسین نەکردووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکاریەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی پێشبینیکراوی ئەم زستانە تاوەکو تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا و داخلبوونی نەخۆشخانە و خونەخواستە تووشی مردن نەبن.
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی
كۆرۆناوه تا دوێنێ 3ی 12، له هه‌رێمی كوردستان 376 هه‌زار و 496 كه‌س تووشی
كۆرۆنا بوون و شه‌ش هه‌زار و 911 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.