655 کوردستان

هه‌ڵوێستی نوێی عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌رامبه‌ر داعش

02:50 - 04/12/2021

زه‌مه‌ن - كوردستانی

د.عەلی قەرەداغی ئه‌مینداری زانایانی جیهانی ئیسلامی سەبارەت بەو هێرش و كردەوە تیرۆریستیانەی ئەم دواییەی داعش  لەكوردستان ئەنجامیدا رایگەیاند" ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیەی داعش دەكەم كەلەكوردستان ئەنجامیدا، ئەو كردەوە قێزەونە بەهەموو پێوانەو بنەمایەكی ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەی و مرۆڤایەتی ئیدانە كراوە"

 

هەروەها وتی" تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵگە خزمەت بە ئیسلام ناكات، خودای گەورە رەحم بەهاوڵاتیانی سڤیل و پێشمەرگەكانمان بكات"

 

عەلی قەرەداغی رایگەیاند" ئێمە شانازی بەئیسلامەوە دەكەین، هیچ ئازایەتیەكی تێدانیە بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی وەك داعش كە بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانە كردنی مسوڵمانان و هاوكاری دوژمنانی ئیسلام، دەوڵەتی داعش ڕێکخراوی گەمژەکان و کوشتنە نەک ڕێکخراوی دین و عەقڵ".

 

شەوی پێنجشەممە 02-12-2021 داعش هێرشی کردە سەر گوندی خدرجیجە لە بناری قەرەچووخ و لە ئەنجامدا 10 پێشمەرگە و سێ هاونیشتمانیی شەهید کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن