769 کوردستان

لە سلێمانی پیاوێک خۆی کوشت

01:40 - 04/12/2021

 زەمەن-پشتیوان جەمال

 لە شاری سلێمانی پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە "زەمەن"ی راگەیاند، دوای کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی جیهان لە شاری سلێمانی، پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی (ف.ج.ج) خێزاندارە و منداڵی هەیە، لە ماڵەکەی خۆی بە فیشەک خۆی کوشتووە.

 

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەوە دووەم رووداوی خۆکوشتنە لەشاری سلێمانی، هەفتەی پێشووش کچێکی١٧ ساڵ لە قوتابخانە بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن