566 کوردستان

فازڵ میرانی: ئێمە باسی یەکێتیمان نەکردووە، باسی ئەوانەمان کردووە کە دەسەڵاتیان هەبووە و کورسییەکانی ئێمەیان تاڵان کردووه‌

12:14 - 04/12/2021


   زه‌مه‌ن – هه‌ولێر

فازڵ میرانی، سەبارەت بەو ڕاگەیاندراوەی پارتی کە دەڵێت، دوو کورسیی حزبه‌كه‌ی  لە هەولێر و نەینەوا بەتاڵان براون، وتی: ''برادەرانی یەکێتی دەڵێن ئێمە بەتاڵانمان نەبردووە، ئێمە باسی یەکێتیمان نەکردووە، ە و بۆ ئەوەش ڕێگای یاساییمان گرتۆته‌ بەر و بەڵگەی یاسایی و شارەزامان هەیە و لە خۆمانەوە قسە ناکەین''.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ دامه‌زراوه‌ی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری "هه‌نێدێک هەنگاوی هاویشتووە کە دەسەڵاتی ئەو نییە، دەسەڵاتی هیچ کەسێک نییە دەنگی دەنگدەر پووچ بکاتەوە، من کە جارێک دەنگم داوە، بۆچی دەنگەکەم پووچ بکرێتەوە، ئەوە دەستووریش ئیجازەی پێ نادات''.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لەسەر پەیوەندیی پارتی لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن وتی: ''جارێ هیچمان نەکردووە تا ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسند نەکرێن، کە پەسند کرا ئەوسا ئێمە جووڵە دەکەین و ئەوە ماڵی شیعەش خەریکە پێکەوە کۆ دەبنەوە، ئێمەی کورد ناکەوینە ناو دوو بەرداشەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە ناوماڵی خۆمان، هەقە لەپێشدا ئێمە و یەکێتی ناوماڵی خۆمان ڕیک بخەین، ئینجا بچین لەگەڵ خەڵکی دیکەش قسە بکەین''

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن