ئه‌ڤینی كۆچبه‌ر به‌هۆی سه‌رماو دووگیانبونیه‌وه لە پۆڵەندا گیانی لەدەستدا
12:04 - 04/12/2021
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان
یه‌كێك له
كۆچبه‌ره‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی (ئەڤين عیرفان زاهیر)، دوای 20 رۆژ
له نه‌خۆشكه‌وتنی به‌هۆی سه‌رماو دوگیانبونیه‌وه له پۆڵه‌ندا گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌ڤین، خاوەنی
پینج منداڵ و خەڵكی قەزای زاخۆیه، لەگەڵ ھاوسەرو مناڵەکانی چونەتە بێلاڕوسیاو لەوێشەوە
بە دەردەسەری گەیشتونەتە پۆڵەنداو بەهۆی نەخۆش كەوتنییەوە ماوەی 20 رۆژ بەبێ ھۆشی
لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
عیرفان، كه
باوكی ئه‌ڤینه ئاشكرایكرد كه له‌و نەخۆشخانە پۆڵەندییەی کچەکەی تیایدا چارەسەری
وەرگرتوە پێی راگەیاندون کچەکەیان گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدا،
پێش 20 رۆژ لەو نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری بۆ کراوە و منداڵەکەی بە مردویی لە دایک بوەو
چارەسەریشی وەرگرتوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی سەرما کاریگەری لەسەر گورچیلەکانی دانابو
گیانیلەدەستداوە.
د. ئەرسەلان بەکر، پزیشکی هەناوی لە پۆڵەندا کە هاوکات چاودێریی تەندروستی و دۆخی ئەڤینیشی کردووە، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه هۆکاری لەهۆشخۆچوونی ئەو ژنە سەرما و کەمیی خۆراک و ئاو بووە. "کاتێک گەیاندیانە نەخۆشخانە پلەی گەرمیی لەشی 24 پلە بوو" لەکاتێکدا دەبێت پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤێکی ئاسایی 37 پلەی سیلیزی بێت.
هێشتا ته‌رمی
خاتوو ئه‌ڤین، نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاوەڕێدەکەن لە رێگەی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە تەرمه‌كه‌ی
بگه‌ڕێندرێته‌وه.