1178 کوردستان

کەشناسی هەرێم: باران و بەفر بارین دەستپێدەکات

11:14 - 04/12/2021

 زەمەن-هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، سبەینێ بارانبارین دەستپێدەکاتەوەو بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی تەواوی ناوچەکان هەوری تەواو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکە سبەی یەکشەممە، ئاسمانی تەواوی ناوچەکان هەوری تەواو دەبێت بەڵام لەدرەنگانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکاتەوەو لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بەفر دەبارێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن