وادهی شهپۆلێكی دیكهی بارانبارین راگهیهنرا
10:43 - 03/12/2021
زهمهن_عێراق
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات ،لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە شهپۆلێكی بارانبارین پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
بەپێی پێشبینی کەشناسیی عێراق، سبەینێ شەممە هەینی ئاسمان له نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دهبێت و ڕۆژی یەکشەممە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لەسەر عێراق دەردەکەوێت و ڕۆژی دووشەممە ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە بوونی هەیە.
بەپێی پێشبینییەکە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری باران و هەورەتریشقە لە پارێزگاکانی عێراق و ههرێم بوونی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەفر لەناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات ئەو شەپۆلە تەنها دوو ڕۆژ بخایەنێت و ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە و ئاسمان بگۆڕێت بۆ ساماڵ و نیمچە هەور.