داعش جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه
10:11 - 03/12/2021
زه‌مه‌ن_خانه‌قین
ئەمشەوی هەینی لە نزیك گوندێكی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق.
کەمێک له‌مه‌وبه‌ر چەکدارانی داعش لە گوندی کەشکەوڵ لە سنووری ناحیەی قەرەتەپەی سه‌ر بە قەزای خانەقین، هێرشێکیان ئەنجامداوە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقییان کردووەتە ئامانج، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان رانه‌گه‌ینراون.
بەپێی زانیارییەکان ، چه‌كدارانی داعش کامێراکانی چاودێریی هێزە عێراقییەکانیان بە چەکی قەناس شکاندووە.
ئه‌وه له كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو، داعش له سنوری مه‌خمور هێرشی كرد و 13 كه‌س له هاوڵاتی و پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون.