597 کوردستان

‎ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێمە دەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە

09:39 - 03/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكارتی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمە دەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر .ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان.


محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكارتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوێنێ شەو بەرواری ۲٠۲۱/۱۲/۲ جارێکی تر هێزی تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی سەرگەڕان و قەرەچۆغ، بەو هۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

ده‌شڵێت، داواش ئەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

‎ ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر .ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان
دوێنێ شەو بەرواری ۲٠۲۱/۱۲/۲ جارێکی تر هێزی تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی سەرگەڕان و قەرەچۆغ، بەو هۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
‎لە خوای گەورە دواکارین گیانی پاکی شەهیدانی ئەم پەلامار و هێرشە تیرۆریستی یە بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبوری و ئارامیش بە دڵی خێزانی که‌سوکاری شەهیدەکان ببه‌خشێت، هیوای چاک بونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
‎گرووپی تیرۆریستی داعش و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌ بۆیە پێویستە بە پلانی نوێی سەربازی ڕوبەڕویان ببینەو.
‎ داواش ئەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان.
‎دەخوازین هەرچی زوترە ئەو هێزانەی لە سەنگەری ڕووبەڕوو بونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.
‎سەربەرزی بۆ شەهیدانی دوێنێ شەوی پەلامارەکەی داعش و تێکڕای شەهیدانی کوردستان
‎لەگەڵ ڕێزمدا
‎محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۱/۱۲/۳
‎گوڵەخانە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن