ئاگادارییهك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی
08:20 - 03/12/2021
زهمهن_سلێمانی
زانکۆی سلێمانی ئاگاداری
خوێندکاران دەکاتەوە کە سبەینێ شەممە دەرگای بەشە ناوخۆییەکان دەکرێنەوە و ڕێنمایی
وەرگرتنی بەشە ناوخۆییش بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەک بڵاودەکاتەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری خویندکارانی بەشەناوخۆییەکان دەکەینەوە کە سبەینێ شەممە
کاتژمیر 1 دەرگای بەشەناخۆییەکان دەکریتەوە
وە ئاگاداری ئەو خویندکارانە دەکەینەوە کە قۆناغی یەکن و تا ئیستا
بەشەناوخۆییان وەر نەگرتوە لە کۆلیژەکانی (زانست و بازرگانی و زانستە ئیسلامیەکان
) بە پیی ئەم خشتەیە کاتژمیر 9 سەردانی بەریوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بکەن بە
مەبەستی وەرگرتنی بەشەناخۆیی:-
یەکشەممە کۆلیژی زانست
دووشەممە کۆلیژی بازرگانی
سێشەممە کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان
پیداویستیەکان:-
کۆپی تەسکەرە یان کارتی نیشتیمانی
کۆپی کارتی زانیاری
کۆپی کۆدی ئاسایش
کۆپی کارتی ڤاکسین
سێ وینە
پێشگیری شوینی نیشتەجێ بون (تیدی ئەنجومەنی گەرەک) بە تەزدیق کراوی
لە لایەن مودیر ناحیەوە یان قایمقامی قەزاکەوە .
بەهیوای سەرکەوتن