به‌وێنه؛ دوو جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كه‌ی شیعه له ماڵی عامری كۆده‌بنه‌وه
01:15 - 02/12/2021
"زه‌مه‌ن"
سه‌ركرده‌ی
دوو جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كه‌ی شیعه له ماڵی هادی عامری له كۆبونه‌وه‌دان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه
له موقتەدا سەدر، ھادی عامری، نوری مالیکی، قەیس خەزعەلی، عەممار حەکیم، فالح
فەیاز به‌شدارن.
لایەنەکانی "چوارچێوەی ھەماھەنگی" كه
له ھادی عامری، نوری
مالیکی، قەیس خەزعەلی، عەممار حەکیم، فالح فەیاز پێكدێن، ئەنجامی ھەڵبژاردن
رەتدەکەنەوە، له‌به‌رامبه‌ردا موقتەدا سه‌در و ره‌وته‌كه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
نوری مالیكی رایگه‌یاندووه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
گفتوگۆی له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی، كه ئایا
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه یاخود بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان
ده‌رده‌كات.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبونه‌وه‌كه به
میدیای عێراقی راگه‌یاندووه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌پله‌ی یه‌كه‌م گفتوگۆی ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و هاوكات دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ تاوتوێده‌كرێت.