یه‌كێتی: هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌كی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ده‌ین
12:58 - 02/12/2021
"زه‌مه‌ن"
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دوای به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی كورسی دووه‌م له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا،
ئێستا كار بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه كورسی سێیه‌م ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش له دادگای
فیدراڵی سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن.
غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی
كوردستان به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی سێیه‌م ده‌كه‌ین، چونكه
ئیستحقاقی ئێمه له‌و پارێزگایه 3 كورسیه.
وتیشی: كاندیدی سێیه‌می ئێمه به‌ناوی عه‌زیزه عه‌بدولعه‌زیز
له‌سنووری قه‌زای ته‌لعفه‌ر زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی
ساخته‌كاری و فشاری ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی كاندیده‌كه‌ی ئێمه ده‌رنه‌چوو، بۆیه بۆ
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كورسیه‌ش له‌دادگای فیدراڵ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
كارگێڕه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه له‌سه‌رجه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كێتی له‌سنوه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا
دوو كورسی كه‌متری به‌ده‌ست نه‌هێناوه، جگه له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 نه‌بێت، ئه‌ویش
به‌هۆی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی یه‌ك كورسییان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه‌ش له
كاتێكدایه، دوای
ئەنجامی تانەكانی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی دوو كورسی له پارتی وه‌رگرته‌وه، ھەرێم
کەمال ئاغا کاندیدی یەکێتیی، لە بری لەیلا ئەکرەم سەعید کاندیدی پارتی، لە بازنەی
سێی ھەولێر دەرچووە و رۆنزی زیاد سیدۆ کاندیدی یه‌كێتی لە بری عەبدولسەلام شەعبان
بەرزنجی کاندیدی پارتی، لە بازنەی دووی نەینەوا دەرچووە.