رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌ب ركابه‌ره‌كانی به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرا ده‌كات
12:26 - 02/12/2021
"زه‌مه‌ن"
پارتی دیموكراتی
كوردستان، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامه
باشه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌كه‌وتووه‌و
چه‌ند كه‌سێك چاویان له وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یه.
رۆژنامه‌ی “عه‌ره‌ب” ئاشكرایكردووه، هه‌ریه‌كه له فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هۆشیار
زێباری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی
كوردستان چانسی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یان هه‌یه.
رۆژنامه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كاندید به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه پارتی ناتوانێت له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی كاندیدێك رێكبكه‌وێت هه‌مان قورسایی به‌رهه‌م
ساڵحی هه‌بێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت،
به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆی كاندید بكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ركرده
گه‌نجه‌كانی حزبه‌كه‌ی دوو دڵن له كاندیدكردنه‌وه‌ی و هاوكاتیش په‌یوه‌ندی نێوان
یه‌كێتی و پارتی له‌م قۆناغه‌دا زۆر دۆستانه نیه.
له ساڵی 2005ه‌وه
پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، یه‌كه‌مجار مام جه‌لال
له 2005 تا 2014 و دوای ئه‌ویش فواد مه‌عسوم له 2014 بۆ 2018 و له 2018شه‌وه
به‌رهه‌م ساڵح له‌و پۆسته‌دایه.