فەرمانی دامەزراندن بۆ ٤٧ دادوەر دەرچوو
12:06 - 02/12/2021
"زه‌مه‌ن"
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ركرد.
له فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌رییدا هاتووه: ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره (71 له
1/12/2021) و پشت به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (272)ی ساڵی 2021 و به پێی نووسراوی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان ژماره (د-1099 له 5/9/2021) و به‌دی كردنی
گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیار درا به دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی
هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ده‌ڵێت: دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ش دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی
دادوه‌ریه كه ژماره‌یان (47)ـه و دوای رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشانكراوه ده‌ستبه‌كار ده‌بن.