مه‌كته‌بی سیاسی به‌سه‌رپه‌رشتی بارزانی كۆده‌بێته‌وه
11:47 - 02/12/2021
"زه‌مه‌ن"
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی له ده‌ستدانی
دوو كورسی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێده‌كات.
بڕیاربوو كۆبونه‌وه‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه
بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانی نوێنه‌ری ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا كۆبونه‌وه‌كه
بۆ ئه‌مڕۆ دواخراوه.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی، بە میدیای فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه،
بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتیمان کۆببێتەوە، کۆبوونەوەکەش لەبارەی رەوشی گشتی
و قۆناغی ئێستایە.
بڵند ئیسماعیل ده‌ڵێت: یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی
سیاسیی پارتی، بابەتی ئەنجامی ھەڵبژاردن و بردنی دوو کورسیی پارتییە لە سنووری
ھەولێر و نەینەوا، مەکتەبی سیاسی ئەمڕۆ رێوشوێنی تۆمارکردنی سکاڵا دەگرێتە
بەر".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی
پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەو دوو کورسییە حزبه‌كه‌ی بە مافی یاسایی خۆی
دەزانێت و پێویستە بگەڕێندرێنەوە، چونکە "پێشتر برادەرانی یەکێتی لە
ھەولێر سکاڵایان ھەبوو لەسەر ئەو بازنەیە و دوای ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست،
ئەنجامەکان ھاوشێوەی ئەلیکترۆنی دەرچوون".
"زه‌مه‌ن" له سه‌رچاوه‌یه‌كی پارتی زانیویه‌تی،"لەدەستدانی ئەو دوو
کورسیە بارزانی نیگه‌رانكردووه و رەنگە لەئەمڕۆوە پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی
بچێتە قۆناغێکی نوێوە تا ڕادەیەی هەڵپەساردنی پەیوەندییەکان لەنێوانیاندا".
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی
عێراق سێشه‌ممه، دوای ئەنجامی تانەكان بڵاویكرده‌وه كه ھەرێم کەمال ئاغا
کاندیدی یەکێتیی، لە بری لەیلا ئەکرەم سەعید کاندیدی پارتی، لە بازنەی سێی ھەولێر
دەرچووە و رۆنزی زیاد سیدۆ کاندیدی یه‌كێتی لە بری عەبدولسەلام شەعبان بەرزنجی
کاندیدی پارتی، لە بازنەی دووی نەینەوا دەرچووە.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
رایگەیاند: دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی
ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، وتی "بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی
مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین".