483 کوردستان

شارە‌وانی سلێمانی زە‌وی بۆ ئاژە‌ڵی بێلانە‌ دابین دە‌كات

10:44 - 02/12/2021

زەمەن_ پشتیوان جەمال

 


سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی بە‌ھاوكاری لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان ھە‌ڵدە‌ستێت بە‌دابینكردنی زە‌وی بۆ سە‌گ و ئاژە‌ڵە‌ بێلانە‌‌كان بۆ كۆكردنەوەیان لە یەك شوێندا.

 

سەردەشت عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە "زەمەن"ی راگەیاند، ماوە‌یە‌كە‌ لە‌سنوری شاری سلێمانی دیاردە‌ی سە‌گ و ئاژە‌ڵی بە‌ڕە‌ڵا و بێخاوە‌ن دە‌بینرێت بەتایبەتیش لە‌ناو گە‌رە‌كە‌كان كە بوونەتە ‌مە‌ترسی بۆ سە‌ر ژیانی ھاوڵاتیان، بۆیە شارەوانی بە‌ھاوكاری لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڤێتێرنەری و تە‌ندروستی و پۆلیسی سلێمانی ھاوكاری رێكخراوە‌كانی ئاژە‌ڵ دۆست ھە‌ڵدە‌سێت بەدابینكردنی زەوی بەمەبەستی دروستكردنی شە‌ڵتە‌ر و لانە‌یە‌ك بۆیان كە رێكخراو خێرخوازیك ئە‌ركی پاراستنیان  دە‌گرنە‌ ئە‌ستۆ.

ناوبراو روونیكردەوە، شارە‌وانی سلێمانیش لە‌رێگە‌ی بە‌شی خزمە‌تگوزاری و ئامێرە‌كانەوە ئە‌ركی كۆكردنە‌وە‌ی خواردن لە‌چێشخانە‌كان گواستنە‌وە‌ی ‌بۆیان دابین دەكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن