داهاتی نهوتی عێراق زیادیكردووه
09:20 - 02/12/2021
"زهمهن"
وەزارەتی نەوتی عێراق
رایگەیاند لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ١٩٢ ھەزار و ٣١٧ بەرمیل
نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٥٩٠ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە
راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی
فرۆشی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، بڵاوکردەوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی
رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق،
٩٥ ملیۆن و ٨٦٠ ھەزار و ١٤٩ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکوک
لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٢ ھەزار و ٦٨٥ بەرمیل.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە
مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٧٣ ھەزار بەرمیل
ھەناردەکراوە. لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٧
دۆلار و ٣٣ سەنت فرۆشراوە.