روونكردنەوەی پەروەردە سەبارەت بەو مامۆستایانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە
10:32 - 01/12/2021
زەمەن- پشتیوان جەمال
بەرپرسێكی پەروەردەی
سلێمانی رایدەگەیەنێت، تائێستا نزیكەی 80%ی مامۆستایان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە
و هەر مامۆستایەكیش ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، هەفتانە داوای پشكنینی دڵنیابوون لە
تووشنەبوون بە كۆرۆنای لێدەكرێت.
بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە "زەمەن"ی راگەیاند، بەپێی ئەو فەرمانەی
گشتاندنیان بۆ كردووە ئەو مامۆستایانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە دەبێت هەفتانە لەڕێگەی
ئیدارەی قوتابخانە و خوێندنگەكەیەوە داوای پشكنینی دڵنیابوون لە تووشنەبوون بە كۆرۆنایان
لێدەكرێت، بۆ ئەوەی گومانیان لێنەكرێت كە كۆرۆنایان هەیە.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەكرد جارێكی دیكەش داوا لەمامۆستایان دەكەن ڤاكسین وەربگرن، راستە ئەمڕۆ وادەی
وەرنەگرتنی ڤاكسین بۆ مامۆستایان تەواو بووە، بەڵام ئەگەر مامۆستایان تائێستا نەچووبن
خۆیان كەمتەرخەمن.
بەكر محەمەد
ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان بەبەردەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكان بەسەر دەكەنەوە و تائێستا
دەركەوتووە 75% تا 80%ی مامۆستایان ڤاكسینیان وەرگرتووە كە ئەوەش هەنگاوێكی باشە.
ئەمڕۆ 1ی 12ی
2021 دوا وادە بۆ مامۆستایان كە ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەر مامۆستایەك ڤاكسینی وەرنەگرێت نابێت بڕواتەوە پۆلە بۆ
وانە وتنەوە.