له‌باره‌ی پێوه‌ری ئاوه‌وه، بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌درێت
08:10 - 01/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شارەوانی له په‌رله‌مانی كودرستان
رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتودا، له‌باره‌ی
پێوه‌ری ئاوه‌وه بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌درێت.
لوقمان وەردی سه‌رۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له په‌رله‌مانی
كوردستان به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان بۆ به‌دواداچوون
بۆ دۆزینه‌وه‌ی چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی پێوەری ئاوی ماڵان، لەگەڵ ئارى ئه‌حمه‌د
قادر، بەڕێوەبەری ئاووئاوەڕۆی ھەرێم كربووه‌وه و به‌تێروته‌سه‌لی باس له كێشه و گرفته‌كانی
پێوه‌رى ئاوى ماڵان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و كێشه‌یه كرا و
له‌وباره‌یه‌وه لێکتێگەیشتنی باش ھەبوو لەنێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو و بڕیار درا
لە نزیکترین کاتدا بە ھەماھەنگیی ھەردوولا ئەو کێشەیە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان
چارەسەر بکرێت.
سه‌رۆكی
لیژنه‌ی شاره‌وانی مژده‌ی ئه‌وه‌ی دا كه بڕیاریانداوه سزای سه‌ر هاوڵاتیان
لابچێت و ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی ئاو، كه پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
سزا نه‌درێن و به‌پێی سیسته‌مه كۆنه‌كه پاره‌ی ئاوییان لێوه‌ربگیرێت.
لوقمان
وه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه سه‌رجه‌م ئه‌و
كێشانه‌ی له پێوه‌ری ئاودا هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن و دواتر كاتێك دابنرێت بۆ ئه‌و
هاوبه‌شانه‌ی پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه، پێوه‌ره‌كه ببه‌ستن، به‌بێ ئه‌وه‌ی سزا
بدرێن.
به وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی، هه‌ر
بڕیارێك بده‌ن هاوڵاتیان لێی زه‌ره‌رمه‌ند نابن و كێشه‌ی پێوه‌ری ئاو له‌به‌رژه‌وه‌ندی
هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
بەپێی راگەیەنراوی
وەزارەتی شارەوانی، تا ئێستا لەکۆی ٩٥٠ هەزار هاوبەشی ئاو ٣٥٠ هەزار هاوبەش پێوەری
نەبەستووە.