وەزارەت وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی راگەیاند
07:34 - 01/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی
هه‌رێم، به‌فه‌رمی بڕیاریدا به پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به چه‌ند
توێژێك.
به‌پێی
نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی
ته‌ندروستیی كردووه، تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه بڕیاردراوه به پێدانی ژه‌می
سێیه‌می ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به "چین و توێژی مه‌ترسیدار" كه ئه‌مانه
ده‌گریته‌وه: (كه‌سیانی توشبووی به نه‌خۆشی دابه‌زینی به‌رگری له‌ش، كه‌سانی
توشبوو به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، كه‌سانی سه‌روی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، كارمه‌ندانی
ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، پێدانی ژه‌می سێیه‌م، ده‌بیت دوای شه‌ش مانگ له وه‌رگتنی
ژه‌می دووه‌م بێت.