765 کوردستان

سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت

07:10 - 01/12/2021

زەمەن_ پشتیوان جەمال

سبەینێ مووچەی ناوشار و دەرەوەی شاری سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دابەش دەکرێت.


بەپێی زانیارییەکانی "زەمەن" کە لەسەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستیکەوتووە، سبەینێ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت، بەوتەی ئەو سەرچاوەیە بڕیاربوە سبەینێ تەنها مووچەی ناوشار بدرێت، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بانکەوە ئاگادارکراون لەوەی پارەی پێویست بۆ پەروەردەی دەرەوەی شارەکانیش هەیە.

لە رۆژی ۲٥ی مانگی رابردووەوە، وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ۱۱ کردووە، بەڵام تائێستا بەهۆی نەگەیشتنی ۲٠٠ ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراقەوە، دابەشکردنی مووچە بە سستی بەڕێوە دەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن