447 کوردستان

مه‌سرور بارزانی بڕیارێكی دادگای ئه‌ڵمانیا به‌ مێژوویی وه‌سف ده‌كات

06:15 - 01/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی بڕیاری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیای له‌ باره‌ی به‌ تاوانبارناسینی چه‌كدارێكی داعش به‌ بڕیارێكی مێژوویی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رزگاربووانی ده‌ستی داعش په‌نا به‌رنه‌ به‌ر دادگا.

له‌ تویتێكدا، كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت،  زۆر خۆشحاڵم به‌و بڕیاره‌ی دوێنێ دادگای ئه‌ڵمانیا ده‌ریكرد و تۆمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌ دژه‌ مرۆییه‌كان و تاوانی جه‌نگی له‌سه‌ر چه‌كدارێكی داعش ساغ كرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی له‌ تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: ئه‌و بڕیاره‌ پێشینه‌یه‌كی مێژووییه‌ و ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و رزگاربووانی تاوانه‌كانی ده‌ستی داعش تا په‌نا به‌رنه‌ به‌ر دادگا و برینیان به‌ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری ساڕێژ بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن