په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكانی په‌سه‌ند كرد
06:02 - 01/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
په‌رله‌مانی
كوردستان یاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان ده‌رچواند و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی
تایبه‌تمه‌ندیش بۆ به‌دواداچوونی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان
په‌سند كرا.
سه‌عات
١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/١، به سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فایق،
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان
و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٩)ى ئاسایی خولی پایزه
له ساڵی سێیه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سەره‌تا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێكخراوی
تیرۆریستیی داعش زیاتر له جارێك هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و به‌و
هۆیه‌وه به‌داخه‌وه (٨) پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان شه‌هبدبوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش
برینداربوون، به‌ناوی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانیی
قووڵمان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان ئه‌كه‌ین، خوا سه‌بوورییان
بدات و ئینشائه‌ڵا جێگه‌ی شه‌هیده‌كان به‌هه‌شت ئه‌بێت و برینداره‌كانیش به
زووترین كات چاك ئه‌بنه‌وه".
وتیشی:
"ئومێد ئه‌كه‌ین وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه ببێته هه‌وێنی
یه‌كڕیزیی گه‌لى كوردستان به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی زیاترى هاووڵاتییان و به
ئاڕاسته‌ی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان".
به‌پێی
بڕگه‌ی یه‌كه‌مى به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، كه بریتی بوو له دەنگدان لەسەر
پڕۆژەیاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی ده‌نگدانى
لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوو له هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی
ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و
سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له دانیشتنی
پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى
سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به
پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی
به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه به یاشكۆى ڕه‌سمه‌كانه‌وه
خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (٧٠) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا.
به پێی
خاڵی دووه‌مى به‌رنامه‌ی كاریش، هەردوو لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه
خۆجێیەكان و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاپۆرتێكی
تێروته‌سه‌لیان سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان
و ئه‌و گرژی و ئالِۆزییانه‌ی كه لێی كه‌وته‌وه كه له دوو به‌ش پێكهاتبوو خسته ڕوو
و تێیدا ناوه‌ڕۆك و ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانی و
سه‌رۆكی زانكۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایش به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی سلێمانی و نوێنه‌رانی
خوێندكاران و قوتابیان و ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ى سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی
قوتابیان و خوێندكارانیان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كانیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارى
بۆ زانكۆ و به‌شه ناوخۆییه‌كان، هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا هه‌ردوو لیژنه‌كه چه‌ندین
ڕاسپارده‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردن و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانى خوێندكاران خسته
ڕوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ڕاسپارده‌كانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و
بۆئه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت و به ده‌نگی (٦٤) ئه‌ندامی په‌رله‌مان
په‌سند كرا و هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ش ڕاسپێردران كه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنیان
بكه‌ن.