پارێزه‌رێك له سلێمانی شه‌ش مانگ سزا ده‌درێت
05:44 - 01/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی كاركردن به‌پێچه‌وانه‌ی
پیشه و ئاكماری پارێزه‌رایه‌تی، بڕیاریانداوه به‌سزادانی شه‌ش مانگ راگرتنی
پارێزه‌رێك و له‌و ماوه‌یه‌دا ناتوانێت هیچ كارێكی پارێزه‌رایه‌تی بكات.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی سه‌ندیكاكه،
پارێزه‌رێكی له لقی سلێمانی سزادا به شه‌ش مانگ ڕاگرتن له‌كاری پارێزه‌رایه‌تی، چونكه
بریكاری كه‌سێك بوه هیچ كارێكی بۆ نه‌كردوه، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌كی
بۆ پڕ كردوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی 45 رۆژ كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌دات، كه ئه‌مه‌ش
پێچه‌وانه‌ی پیشه و ئاكاری پارێزه‌ره و كاری پارێزه‌ر (بژل العنایه)یه نه‌ك
(تحقیق الغایه).
له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، "دوای په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن
(ده‌سته‌ی كشتوكاڵیی و په‌رته‌وازه و كار) له سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچونه‌وه‌ی
هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌كه پله‌ی بنبڕی وه‌رگرتوه".
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، ئه‌و
پارێزه‌ره له رۆژی 30ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021 تاوه‌كو 30ی (ئایار/5)ی 2022
ناتوانێت كاری پارێزه‌رایه‌تی ئه‌نجامبدات.