983 کوردستان

زانیاری نوێ له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا

05:24 - 01/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "دڵنیام حکومەتی فیدڕاڵی ٢٠٠ ملیارەکە دەنێرێت و له‌ سلێمانیش كۆكردنه‌وه‌ی داهات وه‌ك پێویست نییه‌".


ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەشێوەیەکی ئاسایی حکومەتی فیدڕاڵی بڕی ٢٠٠ ملیارەکە دەنێرێت، بەڵام پێویستی بە هەندێک رێکار و رۆتین هەیە بگیرێتەبەر.

وتیشی، بەگوێرەی بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە میکانیزمی کۆکردنەوەی داهات لە پارێزگای سلێمانی وەک پێویست نییە و سستی هەیە لە کۆکردنەوەی داهاتدا.

جوتیارعادل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەندێک لە هۆکارەکان بریتیە لە دەوام نەکردنی بەشێک لە فەرمانبەران و بەشێک لە فەرمانگەکان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی نابن لە کۆکردنەوەی داهاتدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن