لە هەولێر بە چەک هێرش دهكرێته سەر ماڵی چالاکوانێكی سیاسی
05:18 - 01/12/2021
زهمهن_ههولێر
رێكخراوێكی مافی مرۆڤ ئاشكرایدهكات، کەسانی نەناسراو
لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بە چەک هەڵیانکوتاوهته سەر ماڵی چالاكێكی
سیاسی.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له
راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، کەسانێکی نەناسراو لە گەڕەکی بنەسڵاوەی هەولێر بە چەک
هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ڕشاد مینبەری، چالاکی سیاسی دژبەری حکوومەتی ئێران و
هەروەها ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
هەنگاو زانیویەتی کە ٦ گولـلە لە
پەنجەرەی ژووری نووستنی ڕشاد مینبەری دراوە.
ڕشاد مینبەری وێڕای پشتڕاستکردنەوەی
ئەم زانیاریانە بە هەنگاوی وت: “من هیچ دوژمنییەکم لەگەڵ کەس نیە و تەنیا دەستوپەیوەندییەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران لەم هێرشەدا بۆ سەر خۆم بە تاوانبار دەزانم”.
به گوێرهی راپۆرتی رێخراوهكه، هێرش بۆ سەر ماڵی ڕشاد مینبەری
لەکاتێکدایە کە ناوبراو لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن ئیدارەی
ئیتلاعاتی سنەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و تەنانەت ئەم ناوەندە ئەمنییە پێشنیاری
بە ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی بەهاری ئەمساڵی سنە کردووە کە لەهەمبەر پێدانی
پارە بچنە هەولێر و لە تیرۆر کردنی ڕشاد مینبەری هاوکارییان بکەن.