گۆهدار پاش (٦) ساڵ سزای زیندانی ئاسایش بە تۆمەتێکی تر دادگایی دەکات
02:05 - 01/12/2021
"زه‌مه‌ن"
پاش (٦) ساڵ سزای زیندانی ئاسایش بە تۆمەتێکی تر گۆهدار زێباری دادگایی دەکات.
به‌شدار حه‌سه‌ن، پارێزه‌ری خۆبه‌خشی ده‌ستگیركراوانی
بادینان به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: کەمێک لەمەوبەر
ڕۆژنامەنوس گۆهدار زێباری، هێنرایە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی
هەولێرو تۆمەتێکی تریان داوەتە پاڵ گۆهدار
کە گوایە چەکی تاپریان له ناو ئۆتۆمیلەکەی دۆزیوەتەوە.
ئه‌و پارێزه‌ره وتی: بەڵام گۆهدار ڕەتیکردەوەو وتی ئەم چەکەهی من
نییەو بۆم دروست کراوە، "من نە ڕاوچیم نە
دوژمندارم چەکی من تەنها و ته‌نها قەڵەمە".
گۆهدار زێباری،
پێشووتر لەگەڵ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی شەش ساڵ حکومدراوە، بەڵام تائێستا
نەگواستراوەتەوە چاکسازی، به‌شدار حه‌سه‌ن
ده‌ڵێت: کردنەوەی ئەم دۆسیەش پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە چەند جارێک لەزیندان قسەی
کردووەو نامەی گەیاندراوەتە دەرەوەو بڵاوبۆتەوه.