هێڵی گه‌رمی پێوه‌ری زیره‌ك: وه‌ڵامی 27 هه‌زار په‌یوه‌ندی هاوڵاتیانمان داوه‌ته‌وه
01:14 - 01/12/2021
"زه‌مه‌ن"
مانگی رابردوو هۆبه‌ی هێڵی گه‌رمی
پێوه‌ری زیره‌ك له‌ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی زیاتر له27 هه‌زار وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی
هاوڵاتیانی داوه‌ته‌وه.
ئه‌ندازیار غالب محمه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری
كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: له1/11 تاوه‌كو 30/11 هۆبه‌ی
هێڵی گه‌رمی پێوه‌ری زیره‌ك (CALL CENTRE) زیاتر له27 هه‌زار په‌یوه‌ندی هاوڵاتیانیان وه‌رگرتووه‌و وه‌ڵامیانداونه‌ته‌وه
كه كێشه‌ی كاره‌بایان هه‌بووه.
وتیشی: هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه
كه هۆبه‌ی هێڵی گه‌رمی پێوه‌ری زیره‌ك 24 كاتژمێر له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندان و وه‌ڵامی
سكاڵاكانیان ده‌ده‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كاره‌باكه‌یان كوژایه‌وه ده‌توانن
له‌رێگه‌ی تلیگرمه‌وه به‌نامه كۆدی سه‌ر بۆردی پێوه‌ره‌كه‌یان بنێرن له‌گه‌ڵ
ناوی هاوبه‌شی كاره‌باكه، دواتر كاره‌باكه‌یان بۆ هه‌ڵده‌درێته‌وه.
تائێستا له‌ناو سه‌نته‌ری شاری
سلێمانی 230 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاوڵاتیان دانراوه، هه‌روه‌ها له‌ده‌ره‌وه‌ی
شاریش 134 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاووڵاتیان دانراوه‌و پرۆژه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.