ئه‌مساڵ له هه‌رێم 69 كه‌س تووشی ئایدز بوون
11:35 - 01/12/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌زیرى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تووشبوونی 69 كه‌سی
به نه‌خۆشی ئایدز راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/12/2021، ڕۆژى جیهانیی ئایدزه، سامان به‌رزنجى،
وه‌زیرى ته‌ندروستی، له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌و بۆنه‌یه‌وه، رایگه‌یاند: "ئه‌مساڵ
تا ئێستا به پشكنینى ناچارى و خۆویستانه، 380 هه‌زار پشكنینى خوێن بۆ ده‌ستنیشانكردنى
نه‌خۆشیی ئایدز بۆ هاوڵاتییان كراون، له‌و پشكنینانه 69 حاڵه‌تى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه
ده‌ستنیشان كراون.
وه‌زیری ته‌ندروستی وتی: له‌و تووشبوانه، 58یان خه‌ڵكى بیانى بوون،
11شیان خه‌ڵكى كوردستان بوون و به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشیه‌كه كه خه‌ڵكی
كوردستان بن گه‌یشتووه‌ته 48 كه‌س.