518 کوردستان

نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی داتای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی سلێمانی بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ئاشكرا كرد

10:47 - 01/12/2021

"زه‌مه‌ن"

 
وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، به‌ داتا و ژماره‌ وه‌ڵامی لێدوانی په‌رله‌مانتارانی پارتی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند یه‌ك ترلیۆن و 102 ملیار دیناری مووچه‌ له‌ داهاتی سلێمانییه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌میر هه‌ورامی رایگه‌یاند: كۆی گشتی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ بۆ مووچە‌ تە‌رخان كراوە،‌ لە‌ ھە‌موو پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان بریتیە‌ لە‌: ٢ ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوە‌كو بە‌رواری ٣٠/١١/٢٠٢١. لە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌، بڕی ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە‌ لە‌ داھاتی ناوخۆیی سلێمانی.


وتیشی: جگە‌ لە‌وە‌ش، پە‌رلە‌مانی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ لە‌ ھە‌ولێرە‌، بە‌شێكی بودجە‌ تە‌شغیلییە‌كە‌ی لە‌ داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابین دە‌كرێت.


وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌ سلێمانی و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونکە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌؛ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە‌ بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌زیادە‌وە دابین كراوە‌.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

*تە‌واوكە‌ری روونكردنە‌وە‌ی دوێنێمان بە‌داتا و زانیاری؛ سلێمانی ئە‌ركی دارایی جێبە‌جێ كردووە‌ بۆ دابینكردنی مووچە‌‌*

دوێنی سێ شە‌ممە،‌ وە‌ڵامی لێدوانەکانی پە‌رلە‌مانتار ھێڤیدار ئە‌حمە‌دم دایە‌وە‌ و تێدا بێ ئاگایی ئەوم سەلماند، لە‌بە‌رامبە‌ردا داوای ئە‌وە‌م لێكرا كە‌ بە‌ داتا و ژمارە‌ش وە‌ڵامی بدە‌مە‌وە‌ و دیسانە‌وە دەیسەلمێنم کە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەکی دروستی نیە، بۆیە‌ بە‌ڕە‌سمی ئە‌م ژمارانە‌ دە‌خەمە‌ڕوو و دە‌یسە‌لمێنم كە‌ سلێمانی بە‌شدارە‌ بە‌و پشكە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی بۆ‌ دابینكردنی بودجە‌ی پێویست بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌، ژمارە‌كانیش بە‌م شێوە‌یە‌ن و ڕە‌سمین:

كۆی گشتی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ بۆ مووچە‌ تە‌رخان كراوە،‌ لە‌ ھە‌موو پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان بریتیە‌ لە‌:
٢ ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوە‌كو بە‌رواری ٣٠/١١/٢٠٢١.
لە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌، بڕی ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە‌ لە‌ داھاتی ناوخۆیی سلێمانی.

جگە‌ لە‌وە‌ش، پە‌رلە‌مانی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ لە‌ ھە‌ولێرە‌، بە‌شێكی بودجە‌ تە‌شغیلییە‌كە‌ی لە‌ داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابین دە‌كرێت.

بۆیە‌ جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌ سلێمانی و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونکە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌؛ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە‌ بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌زیادە‌وە دابین كراوە‌.

ئە‌مە‌ی خوارە‌وە‌ پارە‌ی دابینكراوی ١١ مانگی ٢٠٢١ە‌:

سە‌میر ھە‌ورامی
وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن