كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ی ره‌شه‌باوه رونكردنه‌وه ده‌دات
09:46 - 01/12/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كات خێرای با له زۆربه‌ی
ناوچه‌كان زیاتر بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند:
لە ئێستادا خێراى با لە بەشێک لە ناوچەکە چالاک بووە لە هەندێ ناوچەش بۆتە
بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم .
خێراى بای تۆمارکراو لە
وێستگە جیاجیاکان بەم شێوەیە بووە
هەولێر 30 کم لە کاتژمێرێکدا
دۆکان 38کم لە
کاتژمێرێکدا
کانى ماسی 23 کم لە
کاتژمێرێکدا
خەبات 30کم لە
کاتژمێرێکدا
سۆران 26 کم لە
کاتژمێرێکدا
دهۆک 20کم لە
کاتژمێرێکدا
كه‌شناسی ده‌ڵێت: پێشبینى دەکەین لە ماوەى چەند کاتژمێرى
داهاتوو خێراى با لە تەواوى ناوچەکەمان چالاک بێت.