762 کوردستان

فراكسیۆنی پارتی وەڵامێكی توندی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە

07:39 - 30/11/2021

"زەمەن"


وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی، وەڵامێكی توندی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت داوای یاسای لەسەر تۆمار دەكەن.



پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی، لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەسێک بەناوی سەمیر هەورامی کە بەخۆی دەڵێت "قسەکەری جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم"، نووسینێکی بڵاوکردووەو لەبری ڕەتکردنەوە بە داتاو بەڵگە، تەشیهیرو زمانێکی کوالێتی نزمی بەکارهێناوە.


پێشەوا هەورامانی دەڵێت "بۆیە فراکسیۆنی پارتی وێرای رەتکردنەوەی سەرلەبەری قسەکانی ئەم قسەکەرەی جێگری سەرۆكی حکومەت، بە مافی خۆی دەزانێت داوای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆماربکات".


لەسەر داهاتی سلێمانی، ناكۆكی لەنێوان پارتی و یەكێتی دروستبووە، هیڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی رایگەیاند كە داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت و دەدزرێت، لەبەرامبەردا سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، وەڵامی دایەوە و زانیارییەكانی بە ناڕاست ناوبرد.

دەقی رونكردنەوەكە:


ڕوونکردنەوەیەک لەگوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی

هەڤاڵێکی پەرلەمانتارمان وەک ئەرکی پەرلەمانی و لە چوارچێوه‌ی بەدواداچوونی ورد دا کۆمەڵێک داتای بڵاوکردوونەتەوە لەبارەی داهاتی پارێزگای سلێمانی،لەبەرانبەردا کەسێک بەناوی سەمیر هەورامی کە بەخۆی دەڵێت"قسەکەری جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم"، نووسینێکی بڵاوکردووەو لەبری ڕەتکردنەوە بە داتاو بەڵگە، تەشیهیرو زمانێکی کوالێتی نزمی بەکارهێناوە،بۆیە فراکسیۆنی پارتی وێرای رەتکردنەوەی سەرلەبەری قسەکانی ئەم قسەکەرەی جێگری سەرۆكی حکومەت، بە مافی خۆی دەزانێت داوای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆماربکات.
هەمیشە داوامان لەهەڤاڵانمان کردووە بە بەڵگەو داتا زانیارییەکان بخەنە بەرچاوی خەڵکی کوردستان و ئاستی نزم و زمانی نزم ئەو کەلتوورە نییە کە ئێمەی پێ بناسرێتەوە،لەکاتێکدا سەرنج لەو کەس و بەناو پەرلەمانتارانە بدەیت بە ھەڵچوونەوە وەڵامی قسەکانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتییان داوەتەوە، جگە لەوەی نەیان توانیوە بەڵگەو زانیاری و بەدواداچوونەکانی ئەو ڕەتبکەنەوە . لەهەمانکاتدا دیسان بەخوێندنەوەی وەڵامە لاوازەکانیان سەنگ و ئاستی خۆیان نیشانی هەموو لایەک دایەوە.
پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن