كاتی كردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی ئاشكرا كرا
05:02 - 30/11/2021
"زه‌مه‌ن"
سه‌رۆكایه‌تی
زانكۆی سلێمانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووی وه‌ك كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌وام و به‌شه
ناوخۆییه‌كان دیاریكرد.
سه‌رۆكایه‌تی
زانكۆی سلێمانی، له ئاگادارییه‌كدا
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، رایگه‌یاند: خوێندکارانی کۆلێژە
پزیشکیەکان (پزیشکی گشتی، ددان، دەرمانسازی، پەرستاری، ڤێتێرنەری) کە ڕۆژی شەممە
وانەیان هەیە، ڕۆژی هەینی (٣-١٢-٢٠٢١) بەشەناوخۆییەکانیان بۆ دەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، خوێندکارانی
کۆلێجەکانی تر کە ڕۆژی یەک شەممە وانەیان هەیە، ڕۆژی شەممە (٤-١٢-٢٠٢١) بەشەناوخۆییەکانیان
بۆ دەکرێتەوە.
به‌هۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانه‌وه
بۆ ده‌رماڵه زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ده‌وام له زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی
راگیراوه.