وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی: هیڤیدار ئه‌حمه‌د سه‌لماندی كه په‌رله‌مانتارێكی فاشیله
04:56 - 30/11/2021
"زه‌مه‌ن"
سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی فە‌رمی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وزیران، به توندی وه‌ڵامی هیڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری
پارتی ده‌داته‌وه و به "فاشیل" ناوی ده‌بات.
سه‌میر هه‌ورامی، له
رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار،
لێدوانێكی داوە و ناوی تیمی یە‌كێتی لە حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە، بۆ ھە‌موو
لایە‌كی رووندە‌كە‌ینە‌وە؛ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە دوورن لە‌ڕاستییە‌وە و
بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە لە‌و لێدوانە‌یدا.
سه‌میر هه‌ورامی ده‌ڵێت:
داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە ھیچ زانیارییە‌كی
درووستی نییە و کەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت چونكە زوو زوو پە‌نا دە‌باتە
بە‌ر موزایە‌دە و دووبارە سەلماندی کە ئە‌و پەرلەمانتارێکی فاشلە.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له زمانی
تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت بۆ میدیای پارتی قسه‌ی كردوه‌و هۆكاری سیستی دابه‌شكردنی
مووچه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه یه‌كێتی داهاتی سلێمانی ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ
حكومه‌ت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسیله‌وه‌شكردووه، پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی مەترسیی
وەستانی لەسەرە، چونکە ئە‌و پارەیەی حکومەت داینابوو دیارنییە.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا
هیڤیدار ئه‌حمه‌د، وتی سوره له‌سه‌ر قسه‌كانی له‌باره‌ی
داهاتی سلێمانی و ئێستاش دەڵێم داھاتی سلێمانی کە لە رووداو بە ژمارە باسمکرد چۆن
دەدزرێت، دەدزرێت، دەدزرێت نە بۆ خەڵکی سلێمانییەو نە پرۆژەی پێ ئەنجام دەدەن و نە
دەدەنە مووچە.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی
سه‌میر هه‌ورامی:
رونكردنە‌وە‌یە‌ك بۆ
رای گشتی
ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار،
لێدوانێكی داوە و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە، بۆ ھە‌موو
لایە‌كی رووندە‌كە‌ینە‌وە؛ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە دوورن لە‌ڕاستییە‌وە و
بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە لە‌و لێدوانە‌یدا.
داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری
ئە‌وە‌ن كە ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە ھیچ زانیارییە‌كی درووستی نییە و کەس لێدوانە‌كانی
بە‌جددی وەرناگرێت چونكە زوو زوو پە‌نا دە‌باتە بە‌ر موزایە‌دە و دووبارە سەلماندی
کە ئە‌و پەرلەمانتارێکی فاشلە.
سە‌میر ھە‌ورامی
وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری
سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وزیران