پەیام بۆ پێشمەرگە؛ لەڕەگ و ڕیشەوە هەڵیان بتەکێنن
04:18 - 30/11/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ
سه‌رجه‌م فه‌رمانده و جێگری فەرماندەی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه‌و،
رایسپاردن به‌توندی به‌رپه‌رچی چالاكی و په‌لاماره تیرۆریستیه‌كانی داعش بدەنه‌وه
و له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵیان بته‌كێنن.
ئه‌مڕۆ ٣٠ی ١١ی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر
مه‌نده، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌ركان و
هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
فه‌رمانده و جێگرانی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وەزیری پێشمەرگە كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای
ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خسته‌ڕوو.
راشیگه‌یاندووه: وه‌ك له هۆشدارییه‌كانی پێشوترمان، به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر
ئاماده‌سازی هێزه‌كان كردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان له دوای
په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش و زیندووبونه‌وه‌ی خانه نووستووه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانده‌ی
لیواكانی راسپارد، چاوكراوه‌تر و به‌پلانی نوێی جه‌نگی، سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان قایم
بكه‌ن و له‌مه‌ترسی ئه‌و تیرۆریستانه بیانپارێزن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه،
ستایشی ئه‌رك و مه‌هامی فه‌رمانده‌ی لیواكان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، كه
قاره‌مانانه گیانی خۆیان له‌پێناو پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری خاكی كوردستان به‌خشی.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا،
وه‌زیری پێشمه‌رگه فه‌رمانیداوه، كه سه‌رجه‌م هێزه‌كان پابه‌ندی ئه‌ركی سه‌ربازی
و دسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن و بۆ ئه‌مه‌ش وتی: هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه بۆ جێبه‌جێ
كردنی داواكاری لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌مو كوڕییه‌كان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا،
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه: رێگه ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو گیانیان به‌ختكرد به‌فیرۆ بڕوات، ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و
شه‌هیدانه بكرێته‌وه‌و ناوه‌ستین تا به‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی
ئێستای نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دوای
دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، هه‌وڵه‌كان
به‌و ئاراسته‌یه، كه به‌یه‌كه‌وه هه‌ردوو هێز رۆڵ ببینن له‌و ناوچانه‌ی فه‌راغی
ئه‌منی هه‌یه.
كۆبونه‌وه به گوێگرتن
له‌داوا و داواكارییه‌كانی فه‌رمانده‌ی لیواكان كۆتایی هات و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری
پێشمه‌رگه‌و ستافی باڵای وه‌زاره‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانیان
دا. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه.