زۆرینه‌ی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمه
04:12 - 30/11/2021
"زه‌مه‌ن"
هه‌رچه‌نده مردن و تووشبوون به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی له عێراق رووی له كه‌می كردووه، به‌ڵام هێشتا داتاكانی كوردستان هه‌واڵی
ناخۆشیان پێیه.
له 24 كاتژمێری رابردوودا له‌سه‌رانسه‌ری
عێراق، 13 حاڵه‌تی مردن تۆماركراون، كه 10 حاڵه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان بوون.
هاوكات 724 تووشبووی نوێ تۆماركراون، زیاتر
له 300 كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون.