رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌نگۆی سزادانی ئه‌و خوێندكاره‌ی "جڕتی" لێدا
04:05 - 30/11/2021
"زه‌مه‌ن"
راگرایەتی كۆلێژی زانستە
مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه، سزای ئه‌و خوێندكاره‌ی دابێت كه
له میدیاكاندا "جڕتی"
لێداوه.
راگرایه‌تی
كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لە ماوەی رۆژانی
خۆپیشاندا ھیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژمان بە نەھاتوو ئەژمارنەكراوە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نێت، ھیچ
خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژیان بە ھۆی بەشداری خۆپیشاندان یان ھەر ھەڵسوكەوتێكی
دیكە سزا نەدراوە.
له كاتی خۆپیشاندانی هه‌فته‌ی
رابردووی خوێندكاران بۆ داوای ده‌رماڵه، خوێندكارێك له په‌خشی راسته‌وخۆدا "جڕتێكی" بۆ
حكومه‌ت لێدا و هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌شی كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
ده‌قی
رونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنەوە
راگرایەتی كۆلێژی زانستە
مرۆڤایەتییەكان بە پێویستی دەزانێت كە رایگشتی و كەناڵەكانی راگەیاندن
ئاگاداربكاتەوە سەبارەت بە چەند دەنگۆیەك دەربارەی سزادانی خوێندكارێك لەسەر
ھەڵسوكەوتێكی لە میدیاكاندا لە ماوەی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو
بڵاوبوەتەوە. دەمانەوێت بۆ رایگشتی روونبكەیەنەوە و جەختدەكەینەوە كە:
١-لە ماوەی رۆژانی خۆپیشاندا ھیچ
خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژمان بە نەھاتوو ئەژمارنەكراوە.
٢- ھیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی
كۆلێژمان بە ھۆی بەشداری خۆپیشاندان یان ھەر ھەڵسوكەوتێكی دیكە سزا نەدراوە.
ھاوكات ئەوەش بە بیردێنینەوە كە
راگرایەتی كۆلێژمان ھاوشان لەگەڵ راگرایەتییەكانی دیكە لە ئەنجومەنی زانكۆ پاڵپشتی
خۆی بۆ داوا رەواكانی خوێندكاران دەربڕیوە.
راگەیاندنی كۆلێژی زانستە
مرۆڤایەتییەكان
٣٠